هم گرایی میان پارادایم پیچیدگی و مکانیک کوانتومی

پاردایم پیچیدگی، نظریه ای است که با نام "ادگار مورن" گره خورده است. در حوزه ی فلسفه ی علم، نام هایی هم چون "تامس کوهن"، "کارل پوپر"، "ایمره لاکاتوش" و "پل فابرایند" متعلق به چهره های دانشگاهی و آکادمیک این حوزه به شمار می آید، شاید چهره هایی مانند "میشل فوکو" و "ادگار مورن" از آن رو که به طرح مباحثی آزادانه تر و تا حدی ناهماهنگ با شیوه های مرسوم و شناخته شده ی دانشگاهی در حوزه ی فلسفه ی علم پرداخته اند، مهجورتر و ناشناخته تر باقی مانده اند.
درێژه‌ی بابه‌ت ـ ادامه مطلب
سازوکار توامان آشنایی‌زدایی و آشنایی‌زایی
در شعر سید علی صالحی

اولین تاثیری که تغییر منش‌های دلالتی متن، در حوزه‌ی خارج از متن از خود به جای می‌گذارد عبارتست از تغییر رفتارهای خوانشی خوانندگان. ایستایی رفتارهای درون‌متنی برای دوره‌های مدید، تنها خوشایند ذائقه‌ی صاحبان اذواق پیر است، ولی ذوق‌های جوان همیشه مهیای عرضه‌ی توان تاویلی خود به پیشگاه متونی دیگرگونه هستند که از آبشخورهای تازه‌تر سیراب شده‌اند؛ متونی که در درون خود پذیرای رویدادهایی هستند که خواب از چشمان عادت کرده به عادت می‌پرانند.
درێژه‌ی بابه‌ت ـ ادامه مطلب
مۆدێرنيته و پاش‌مۆدێرنيته
گوت‌وبێژ له‌گه‌ڵ دكتۆر محه‌ممه‌د زه‌يمه‌ران ـ به‌شی یه‌که‌م

سه‌باره‌ت به پێشینه‌ی به‌كارهێنانی زاراوه‌ی مۆدێرنیته، باس‌وخواسێكی زۆر له ئارادایه. هه‌ندێك گوتوویانه پێشینه‌ی مۆدێرنیته ده‌گه‌رێته‌وه بۆ بیروبۆچوونه‌كانی ئاگۆسیتنی پیرۆز. له‌وانه ”كۆك“ و ”كراكێر“، له‌كتێبی ”به‌ستێنی پاش‌مۆدێرن“ دا، گوتوویانه نابێ سه‌رده‌می رێنسانس، به سه‌ره‌تای مۆدێرنیته بزانین. به‌ڵام به گشتی ده‌كرێ بڵێین ده‌ركه‌وته* سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م دیارده‌یه، به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا، له سه‌رده‌می رێنسانس دا وه‌دیاركه‌وتن. وشه‌ی modenus تاكوو سه‌ده‌ی چارده‌هه‌م، به مانای پیاوی خاوه‌ن ئیمان، له به‌رانبه‌ر مرۆڤی چاخی كوفر و نه‌فامی‌دا، به‌كار ده‌هێنرا.
درێژه‌ی بابه‌ت ـ ادامه مطلب
زبان واله و ساخت‌هاي متمايل به استحاله
در شعر يونس رضايي

شايد اغراق نباشد كه بگوييم تا حدود نيم قرن پيش، عبارت «ادبيات مكتوب كردي» كمابيش معادل با عبارت «شعر كردي» بوده است. اگر يك روي سكه‌ي اين ملاحظه‌ي تاريخي دال بر كم حجم بودن توليداتي از انواع ديگر ادبي در حوزه‌ي تاريخ ادبيات مكتوب كردي تا همين اواخر باشد، روي ديگر آن ناظر بر غنا و تنوع شعر كردي است.
درێژه‌ی بابه‌ت ـ ادامه مطلب
ئه‌ده‌ب چییه؟
له‌ناو ئه‌م پێناسانه‌ی له‌م کتێبه‌دا هاتوون، بێ‌گومان [پێناسه‌ی] ئه‌ده‌ب له هه‌موویان سڵۆک‌تره. له ڕوانگه‌ی زۆربه‌ی ڕه‌خنه‌گران و توێژه‌رانه‌وه، ئه‌ده‌ب وه‌کوو زاراوه‌یێکی به‌ربڵاوی ئه‌وتۆ که بابه‌تی زۆر جوداواز ده‌گرێته‌وه، دیارده‌یێکی ته‌ڤگه‌ر و له‌حاڵی گۆڕان دایه.
درێژه‌ی بابه‌ت ـ ادامه مطلب
له ریالیسمی سۆسیالیستییه‌وه بۆ فۆڕمالیسمێکی نیان
خوێندنه‌وه‌ی شێعری "ئاره‌ق و تین"ی مامۆستا هێمن
له‌وێ رۆژگارێ‌دا که تێفکرینی چه‌پ، وه‌کوو پارادایمێک زاڵ‌بوونی خۆی به‌سه‌ر شێوه‌ی ڕوانینی زۆربه‌ی بیرمه‌ندان و سیاسه‌توانان‌دا مسۆگه‌ر کردبوو، له جیهانی ئه‌ده‌ب‌دا، ریالیسمی سۆسیالیستی به‌حه‌ق یا نابه‌حه‌ق ئاوانگارد بوونی خۆی به خه‌ڵکی ئه‌ده‌ب‌دۆست سه‌لماندبوو. له شێعری کوردی‌دا، به‌رچاوترین نموونه‌ی ریالیسمی سۆسیالیستی له‌ناوشێعری ماموستا هێمن‌دا به‌دی ده‌کرێ.
درێژه‌ی بابه‌ت ـ ادامه مطلب
سیری در فلسفه رودولف كارنپ
رودولف كارنپ، فيلسوف متولد آلمان با تابعيت آمريكايي از شارحان راهگشا ومهم پوزيتيويسم منطقي و يكي از اصلي ترين و مهم ترين فيلسوفان قرن بيستم بود . او سهم به سزايي در [ تكوين و تدوين مباحث ] فلسفه علم ، فلسفه زبان ، نظريه احتمالات و منطق كلاسيك ، منطق استقرايي و منطق موجهات داشت .
درێژه‌ی بابه‌ت ـ ادامه مطلب
نگاهی به رویکردهای معرفت‌شناختی کارنپ
رودولف کارنپ در مدت عمر پربار و پرکارش ( 1970 - 1891 ) کتاب‌های بسیاری نوشت ولی هیچ‌کدام از آن‌ها، اختصاصا و مستقیما راجع به آرای معرفت‌شناختی وی نبود. بنابراین برای پی بردن به رویکردهای کارنپ در حوزه‌ي معرفت‌شناسی، باید به استنباط و استخراج پروژه او در این رابطه از نوشته‌های مختلف خود او و متفکرانی که درباره دیدگاه‌های او نوشته‌اند، بپردازیم.
در این مقاله سعی می‌کنیم رویکرد معرفت‌شناختی کارنپ را قبل و بعد از پیوستن او به حلقه وین بررسی کنیم.
درێژه‌ی بابه‌ت ـ ادامه مطلب
پێم بێژه وێنه‌گری چییه سووزان سۆنتاگ
وێنه وه‌ک ئه‌وه وایه دێکۆمێنتاری و به‌ڵگه‌دار بێ؛ به‌ستراوه‌ته‌وه به حه‌قیقه‌تێک که وێنه‌گر دیویه. واقیعێکه له ده‌لاقه‌ی کامێراکه‌ی ئه‌وه‌وه و خاڵی جێگای سه‌رنجیش هه‌ر ئه‌مه‌یه. له ده‌لاقه‌ی کامێراکه‌ی ئه‌وه‌وه‌یه که ئه‌م واقیعه ده‌بینین. ئه‌مه [له‌ڕاستی‌دا] واقیعێکه ئه‌و دیویه. واقیعێکه وێنه‌گر بۆی دابین کردووین. یا به‌و چه‌شنه‌ی سۆنتاگ ده‌نووسێ وێنه‌گری له بنه‌ڕه‌ت‌دا هه‌ڵکه‌وته.
درێژه‌ی بابه‌ت ـ ادامه مطلب
سه‌ره‌تاتکێ و هه‌ڵکشان
خوێندنه‌وه‌ی تابڵۆیه‌کی هادی زیائه‌ددینی

با له پێش‌دا له‌سه‌ر ئه‌م گرێبه‌سته پێک بێین که ناوی سه‌ره‌تاتکێ له‌سه‌ر ئه‌م وێنه‌یه دابنێین. کۆمپۆزیسیۆن و پێکهاته‌ی وێنه‌که به گشتی له سێ ماکی سه‌ره‌کی پێک هاتووه؛ ئه‌م ماکانه بریتین له دیوارێک و ئاسۆیه‌کی دووره‌دیمه‌ن و که‌سێک که وه‌سه‌ر دیواره‌که که‌وتووه و خه‌ریکه چاوێک به دیمه‌نی ئه‌وبه‌ری دیواره‌که دا ده‌خشێنێ.
درێژه‌ی بابه‌ت ـ ادامه مطلب
تێک‌هه‌ڵچوونی گه‌شبینیی پۆپێری و ڕه‌شبینیی فرانکفۆرتی
ڕوانینێکی تیشکهاوێژ بۆ به‌شێک له گوت‌وبێژی ئه‌بازه‌ری و فه‌رهادپوور
دوای کاره‌ساتی یازده‌ی سێپتا‌مبر به مه‌به‌ستی شرۆڤه و لێك‌دانه‌وه‌ی لایه‌نه جۆراوجۆره‌کانی ئه‌م ڕووداوه، گوت‌وبێژێک له نێوان یووسف ئه‌بازه‌ری و مراد فه‌رهادپوور سازکرا. ئه‌م گوت‌وبێژه له زۆر باره‌وه سه‌رنج‌ڕاکێش بوو و هه‌ڵگری زانیاریی هه‌مه‌جۆری به‌که‌ڵک بوو. له‌م یادداشته دا له به‌شێکی ئه‌م گوت‌وبێژه که هه‌ڵگری ناواخنێکی فه‌لسه‌فی‌تر و ئاماژه‌ی میتۆدۆلۆژیکه ورد ده‌بینه‌وه.
درێژه‌ی بابه‌ت ـ ادامه مطلب
کاتێک بۆ په‌یڤینی فۆڕم
ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ک له هه‌ندێک لایه‌نی فۆڕمیکی شێعری هێمن
کاتێک هه‌وڵی ئه‌وه ده‌درێ زمانێتی زمان به‌دیار بکه‌وێ و زمان خۆی به‌رجه‌سته بێته‌وه، ئه‌وده‌م فۆرم ده‌بێ به مانا. ئه‌م حوکمه یه‌کێک له ئه‌سڵه گشتیه‌کانی ره‌خنه‌ی فۆرمالیستی یه و ده‌کرێ بڵێین ره‌وشتناسی ره‌خنه‌ی فۆڕمالیستی و ئاراسته گشتیه‌که‌ی له‌سه‌ر ئه‌م بۆچوونه ساغ ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و حوکمه ئه‌گه‌ر به‌ته‌نێ ره‌چاو بکرێ، له ئاستی تیۆرییه‌کی رووت واوه‌تر ناچێ. له بیرمان نه‌چێ باسه‌کانی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌یله‌و ده‌قن و روویان له نموونه‌ی به‌رده‌ستی ده‌قی ئه‌ده‌بی یه، دواجار باس و خواسێکی ئه‌زموونگه‌ر واتا ته‌جره‌به‌گه‌ران، نه‌ک کۆمه‌ڵه باسێکی نه‌زه‌ری رووت، به‌بێ ئیڕجاع بۆ ده‌قی ئه‌ده‌بی. که‌واته ئه‌و حوکمه‌ی له سه‌ره‌تای ئه‌م وتاره‌دا باسی لێوه‌کرا، ده‌بێ به شێوه‌یه‌کی ئه‌زموونگه‌رانه له محه‌کی ئه‌و ده‌قانه بدرێ که تێیاندا زمان به‌رجه‌سته بۆته‌وه‌و زمانێتی زمانیان لێ به‌دیار که‌وتووه.
درێژه‌ی بابه‌ت ـ ادامه مطلب
کواین، نقضی بر گسست هزاره‌ها
بخش پایانی
کارنپ علاقه‌ی وافری به ساخت زبان‌های مصنوع داشت. وی در کتاب "نحو منطقی زبان" زبان ساختگی Lرا به صورت زیر نشان می دهد :
( L= (A.S.P.R
که در آن A عبارت است از علائم ساده‌ی زبان مورد نظر، S مجموعه‌ی جملات آن، P اصول موضوعه و R مجموعه‌ی روابط نشان دهنده‌ی استنتاج مستقیم است. (پایا،1382:367) او، جملات داخلی این زبان را به جملات معتبر، نامعتبر و نامعین تقسیم می‌کند. می‌بینیم که تا حال سخنی از رابطه‌ی میان جملات تحلیلی و ترکیبی با این زبان ساختگی به میان نیامده است. کارنپ این ارتباط را از طریق تصور نوعی تناظر میان تقسیم‌بندی مذکور از جملات و گزاره‌های تحلیلی و ترکیبی، مشخص می‌کند؛ به این صورت که جملات معتبر (Valid) را متناظر با گزاره‌های تحلیلی، جملات نامعتبر (Contra valid) را متناظر با گزاره‌های متناقض و نهایتا جملات نامعین (indeterminate) را متناظر با گزاره‌های ترکیبی دانست.
درێژه‌ی بابه‌ت ـ ادامه مطلب
کواین، نقضی بر گسست هزاره‌ها
بخش اول
هنگامی که "ویلارد ون اورمن کواین" در کریسمس سال 2000 درگذشت، یک منطق‌دان ایرانی درباره‌ی او گفت : "به اعتقاد من درگذشت کواین پایان یک دوره نیست، آغاز دوره‌ی جدیدی در فلسفه است که در مقاله‌ی دو حکم جزمی تجربه‌گرایی بشارت فرا‌رسیدن آن را پنجاه سال قبل داده بود." (موحد،1382:213) اگر قدری شاعرانه در تاریخ درگذشت کواین و مقارنت واژه‌های آغاز و پایان در قول این منطق‌دان نظر افکنیم (گو اینکه خود کواین به شهادت نوشته‌هایش، بیان شاعرانه و استعاری را در متون فلسفی‌اش، به وفور مورد استفاده قرار می‌داد) به استعاره‌ی جالبی دست می‌یابیم که ملازم با یکی از خطوط اصلی تفکر خود کواین است؛ خطی فکری که دال بر تردید در مورد وجود تمایزهایی است که تاکنون آن‌ها را بدیهی انگاشته بودیم. مانند تمایز تحلیلی/ ترکیبی.
درێژه‌ی بابه‌ت ـ ادامه مطلب
بەیتی کوردی لە خوێندنەوەیەکی بەراوردکارانە لەگەڵ ئەدەبی کلاسیک‌دا
به‌شی کۆتایی
بەر لەوەی بپه‌رژێینە سەر چۆنیەتی وەدی هاتنی ئاڵ و گۆڕ لە فۆرمی بەربڵاوی بەیتی کوردی دا، با بە شێوەیەکی بەراوردکارانە، ئاوڕ لە بەستێنی ئەدەبی کلاسیک بدەینەوە و قسە لە سەر قالبێکی شێعری کلاسیک بکەین کە لکی چکۆڵەتری لێ بووه‌تەوە و دواتر ئەم لکە وەکوو قالبێکی تازە لە بەستێنی ئەدەبی کلاسیک‌دا بەڕەسمی ناسراوە، ڕووداوێک کە لە بەستێنی بەیتی کوردیش دا ڕووی داوە بەڵام زۆرکەم ئاوڕی زانستی لێ دراوەتەوە.
درێژه‌ی بابه‌ت ـ ادامه مطلب
بەیتی کوردی لە خوێندنەوەیەکی بەراوردکارانە لەگەڵ ئەدەبی کلاسیک‌دا
به‌شی یه‌که‌م
لە مێژووی لێکۆڵینەوەکانی بەیتناسی‌دا، هەمووکات شیوازە جوداوازەکانی بەیت و باو و بەگشتی لقە جۆراوجۆرەکانی ئەدەبی فۆلکلۆریی کوردی، هەر کامەیان بە جودا و بە شێوەیەکی لێکدابڕاو تاوتۆی کراون. لاوک بە ژێرکۆمایەک (زیرمجموعە) لە خەرمانی ئەدەبی زارەکی کوردی و حەیران بە ژێرکۆمایەکی تر حسیاب کراوە. ئەوپەڕی پێوەندی نێوان ئەم دوولقە فۆلکلورییە کە بە رەسمی ناسرابێ و باسی لێوەکرابێ، لەوانەیە هاوسنووری و جیرانەتی بەستێنەکانیان بووبێ، تەنانەت ئەوکاتەی بۆنموونە کار لەسەر بەیتەکان کراوە هەرکام لە بەیتەکان، سەربه‌خۆ لەوانی تر شرۆڤەکراون. سەیدەوان باسێکی تایبەتی لەسەر کراوە و خەج و سیامەند باس و خواسی جوداوازی تری بۆ ئامادەکراوە. دەکرێ بڵێین بەگشتی دوو هۆکار بۆ پێک هاتنی ئەم بارودۆخە، کارێگەرێتی تایبەتیان بووە
درێژه‌ی بابه‌ت ـ ادامه مطلب
کورتیله‌چیرۆک، تیشکهاوێژی دوو ته‌لی وێنه‌یی
لەجێ‌دا کورتیلە چیڕۆک(چیڕۆکی مینی ماڵ)، فەلسەفەی کورتەچیرۆک تووشی قەیران دەکا. بە وتەیەکی دی کورتیلەچیڕۆک بەم فۆڕم و چڕی و شێوە داڕشتنە تایبەتەیەوە، لە سنوورە ناسراوەکانی ژانری کورتەچیڕۆک دەترازێ و پانتاییەکی تر لە توانستەکانی ژانری چیرۆک بە ڕووی ئیمەدا دەکاتەوە. ئەو قەیرانە جددییە لە گوورانی ئەم پرسیارەوە دەست پێ‌دەکا کە ئەگەر بکرێ گشت ڕەگەزەکانی کورتەچیڕۆک لە کورتیلەچیڕۆکێک‌دا چڕ بکرێنەوە و هەموو مەرجەکانی سەرکەوتوویی دەقێک وەک: ئەدەبییەت، تەئویل هەڵگری، نووسەرانە بوون بە مانا بارتییەکەی، چێژبەخش بوون و... تادی تێ‌دا دەستەبەر بکرێ، ئەدی فەلسەفەی هێشتنەوە و کار کردن لە سەر دیالۆگی درێژ، فەزاسازیی بەربڵاو و دارشتنی دوورودرێژ لە کورتەچیڕۆک‌دا چییە؟
درێژه‌ی بابه‌ت ـ ادامه مطلب
ڕەوتی گۆڕانی گۆشەنیگای زانای‌گشتی
لەگەڵ خوێندنەوەیەکی وتاری"گۆشەنیگای زانای گشتی لە گۆشەنیگایەکی ترەوە"
سەیدقادر ھیدایەتی
لە نێو ماک و تایبەتمەندی‌یەکانی چیرۆک‌دا، ھیچ‌شتێک بە ئەندازەی گۆشەنیگا نیشان‌دەری پەیوەندی نێوان نووسەر و چیرۆک و خوێنەر و چیرۆک نیە. (مەبەست لە چیرۆک لایەنە گشتی‌یەکەی گێڕانەوە، یانی رۆمان و نۆڤلێت و کورتەچیرۆکە). زۆر ڕوون و ئاشکرایە کە بگێڕەوە(راوی) چیرۆک دەگێڕێتەوە. بەڵام ئەوەی کە بگێڕەوە کێ‌یە و بە تایبەت ئەوەی کە ئەو بگێڕەوەیە چۆن چیرۆک دەگێڕێتەوە، ڕاستەوخۆ دەتوانێ دەربڕی ئەوە بێ کە نووسەر چ پەیوەندی‌یەکی لەگەڵ چیرۆکەکە ھەیە و لە کوێ‌دا ڕاوەستاوە. ھەروەھا ڕاستەوخۆ شوێن لەسەر ڕادە و شێوازی پەیوەندی گرتنی خوێنەر لەگەڵ چیرۆک دادەنێ. یانی گۆشەنیگا یان ڕوانگەی بگێڕەوە، دەتوانێ لەسەر باوەڕ و ھەست و سۆز و عەقڵ و خەیاڵی خوێنەر شوێن دابنێ.
درێژه‌ی بابه‌ت ـ ادامه مطلب
گۆشه‌نیگای زانای گشتی له گۆشه‌نیگایه‌کی تره‌وه
گۆشەنیگا یەکێک لەو ماک و سازدەرانەیە کە لە چنینی کروتەونی چیڕۆک‌دا دەورێکی هەڵسووڕ دەگێڕێ. بەشێک لە چارەنووسی چیڕۆک بە ئەم ماکەوە دەبەسترێتەوە. دۆزینەوەی باش‌ترین گۆشەنیگا بۆ گێڕانەوەیه‌کی تایبەت لە پەرداخ کردنی چیرۆک‌دا بە شێوەیەکی شیاو دەستی چیرۆک‌نووس دەگرێ. دیارە پێچەوانەی ئەمەش ڕاستە؛ زۆر چیرۆکی وەها هەبوونە لەبەر ئەوەی لە گۆشەنیگایەکی له‌باره‌وە نەگێردراونەتەوە، دە دەستی چیرۆک نووس دا زایە بوونە و ئاستی داهێنان و نوێگەرییان داکشاوە.
درێژه‌ی بابه‌ت ـ ادامه مطلب
کورته‌باسێک له‌سه‌ر شێعری سواره
جۆراوجۆریی ئه‌زموونه شێعرییه‌کانی سواره له دوو پرۆتۆتایپی جوداوازی شێعریی‌دا کۆ ده‌بێته‌وه؛پرۆتۆتایپی یه‌که‌م: خه‌وه‌به‌ردینه. پرۆتۆتایپی دووه‌م: بانگه‌وازی په‌نجه‌ره
له جه‌مسه‌ری یه‌که‌م‌دا جگه‌له‌وه‌ی کێشی شێعری سواره کێشێکی نیمایی‌یه، من پێم وایه سیمبۆلیسمه‌که‌شی وه‌رگرتن و تواندنه‌وه‌یه‌کی زۆر وه‌ستایانه‌ی سیمبۆلیسمێکی هاوشێوه‌ی سیمبۆلیسمی شێعری نیمایه. له جه‌مسه‌ری دووه‌م‌دا سواره بۆ لای تاقی‌کردنه‌وه‌ی ڕاگواستنی زمانی ئاخافتن بۆناو شێعره. من پێم وایه سواره ئه‌و ئه‌زموونه‌ی به ئیلهام له شێعری فرووغ به‌تاقی کردووه‌ته‌وه. به‌ڵگه‌که‌شم جگه له ڕاوێژی ئاخافتنی ڕۆژانه، که‌ڵک وه‌رگرتن له مۆتیفی "په‌نجه‌ره"یه که یه‌کێک له مۆتیفه به‌ناوبانگه‌کانی شێعری فرووغه.
درێژه‌ی بابه‌ت ـ ادامه مطلب
شه‌و
به گه‌رووی خوێنینه‌وه
تا دره‌نگانێک
نرکه‌ی هاتووه.
ده‌ریا ئیتر
تینی نییه.
لکێک له‌ناو
تاریکایی دارستان‌دا
بۆ لای تیشک
هاوار ده‌کا.
"ئه‌حمه‌د شاملوو"
درێژه‌ی بابه‌ت ـ ادامه مطلب
شه‌وی فڕینی کوند
خوێندنه‌وه‌ی وتارێکی مراد فه‌رهادپوور
1ــ فه‌رهادپوور له سه‌ره‌تای وتاری خولگه‌ی کورت دا باسی ئه‌وه ده‌کا که پێکه‌وه لکانی تیفکرین و ته‌جروبه یا فه‌لسه‌فه و ژیان له ڕوانگه‌ی ئه‌وه‌وه ده‌کرێ به ئیتتسا‌لی کردنی ئامێره کاره‌باییه‌کان بشوبهێندرێ. له ئیتتسا‌لی کردنی ئامێرێکی کاره‌بایی‌دا دوو ته‌ل یا دوو به‌شی ئه‌و ئامێره که نابێ به شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ پێوه‌ندیان پێکه‌وه هه‌بێ، وێک ده‌که‌ون. له‌م ڕووداوه زۆر کورته دا سه‌ره‌تا چه‌خمایه‌کی پڕنوور لێ‌ده‌درێ، دواتر سووکه دووکه‌ڵێک به بۆنێکی تیژ ساز ده‌بێ و ئینجا ئه‌وه‌ی هه‌یه، له‌کار که‌وتنی ئامێر و وه‌ستان و داوه‌ستانه.
درێژه‌ی بابه‌ت ـ ادامه مطلب
ئەوپەڕ ڕەخنە یا فه‌لسه‌فه‌ی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی
(Metacriticism)
به‌شی کۆتایی
ئاستە هەراوەکانی لێکۆڵینەوە
ئەوپەڕڕەخنە لە ئاستی هەراودا، بابەتی بەربڵاوتر لە ڕاڤەی دەق تاوتوێ دەکا. هەڵبەت ئەم باسانە هاوپێوەندییان پێکەوە هەیە و تێک تەنراون. لەم چوارچێوەیە دا زۆر پرسی گشتی سەرنجیان پێ دەدرێ کە له ئێره‌دا قامکیان بۆ ڕادەدێرین.
هێندێک لە پرسەکانی ئەوپەڕڕەخنە لە ئاستی هەراودا پرسی مێتۆدۆلۆژیکن. ئایا دەکرێ بڵێین مێتۆدێکی (یان چەندین مێتۆدی) ئەوپەڕڕەخنەییمان هەیە؟ ئایا ڕێگایەک بۆ دەستڕاگەیشتن بە مانای دەق هەیە؟ ئەگەر پێمان وابێ ئامانجی ئەوپەڕڕەخنە تێگەیشتنی دەقە، هەر لەبنەڕەت‌ڕا ئایا تێگەیشتن کردەیەکی ئەوتۆیە بتوانێ کاری مێتۆدۆلۆژیک وەخۆ بکا؟
درێژه‌ی بابه‌ت ـ ادامه مطلب
به‌شی دووه‌می
ئەوپەڕ ڕەخنە یا فه‌لسه‌فه‌ی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی
(Metacriticism)
لە ڕووێکەوە ڕاڤەکار بزوێنەر و چالاک‌کەری مانای دەقە بەڵام پرسیار ئەمەیە شوێن‌دانانی ڕاڤەکار لەم بزواندنەدا تا چ ڕادەیەکە؟ ئایا ڕاڤەکار دەتوانێ مانایەکی شاردراوە لە ناو دەق بدۆزێتەوە و دەری ببڕێ؟ لەم ڕوانگەوە مانا شتێکە کە دەق بەرزەفتی کردووە و خستوویەتە ژێر ڕکێفی خۆی و ئەرکی خوێنەر دۆزینەوە و پەردە لە سەر هەڵگرتن و وە چنگ خستنیەتی.
درێژه‌ی بابه‌ت ـ ادامه مطلب
ئەوپەڕ ڕەخنە یا فه‌لسه‌فه‌ی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی
(Metacriticism)
ئەوپەڕڕەخنە یا ڕەخنەناسی، بریتی یە لە لێکۆڵینەوەی ئەو تیۆری و بۆچوونە ڕەخنەییییانەی خەریکی تاوتوێ کردنی مانای دەق، پێوەندییەکانی نووسەر –دەق- خوێنەر و پێوانەکانی داوەری کردن لەسەر دەق [ی ئەدەبی] و دەستکردە فەرهەنگییەکانی تر دەبن. هێندێک جار ئەوپەڕڕەخنە لە ژێر سەردێڕی هێرمنۆتیک ـ یش باسی لێ دەکرێ. (گەرچی هێرمنۆتیک دەتوانێ بۆچوونێکی تایبەت لەمەڕ ئەوپەڕ ڕەخنەوە بێ) و جاری واشە ئەوپەڕ راڤەی پێ دەڵێن چونکە باس‌وخواسەکانی پێوەندیدار بە ڕاڤه دەورێکی گرینگ لە ئەوپەڕڕەخنە دا دەگێڕن.
درێژه‌ی بابه‌ت ـ ادامه مطلب

